٣١ ئایار ٢٠١٨ - ١٠:٥٢
لە مانگی 6 موچەی مانگی 3 دابەشدەكەین

وەك پەروەردە هەموو ئامادەكاریەكمان بۆ موچەی مانگی‌ سێ تەواوكردوە

مامۆستا بەكر محەمەد بەڕێوەبەری‌ پەروەردەی‌ ڕۆژئاوای‌ سلێمانی‌ ڕاگەیاند، "وەك پەروەردە هەموو ئامادەكاریەكمان بۆ موچەی مانگی‌ سێ تەواوكردوەو چاوڕواندەكرێت لە 5و 6ی مانگی‌ داهاتودا دەست بەدابەشكردنی‌ موچەی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە بكرێت".

وتیشی‌:"دوێنێ 29ی 5ی 2018 وەك پەروەردە سەرجەم ئامادەكاریەكانمان بەكۆتاهێناوەو چەكی‌ موچەش بۆ خوێندنگەكان ئامادەكراوەو واژوشی لەسەركراوە، هەركات ئاگاداربكرێینەوە دەست بەدابەشكردنی‌ موچە دەكرێت بەزوترینكات".

ئەوەشی‌ وت:"لەلایەن ژمێریاری‌ پەروەردەوە لیستەكانمان پێشتر بەكۆتاهێناو ڕەوانەی‌ گەنجینە دەكرێت و ئێمەش چەكی موچە بۆ خوێندنگەكان ئامادەدەكەین و واژوی لەسەردەكرێت و هەركاتیش پارە تەرخانكرا، دەست بەدابەشكردنی‌ دەكرێت".